ئەردۆغان: گیانلەدەستدان گەیشتە 21 هەزار و 43 کەس
سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی دوایین ئاماری گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکەوە رایگەیاند، تاوەکو ئێستا 21 هەزار و 43 کەس گیانیان لەدەستداوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغا، سەرۆککۆماری تورکیا لە ئامەدی باکووری کوردستانەوە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی دا رایگەیاند، بەهۆی بوومەلەرزەکەی باکووری کوردستان و تورکیا تاوەکو ئێستا 21 هەزار و 43 کەس گیانیان لەدەستداوە و 80 هەزار و 97 کەسیش بریندار بوون.
21 هەزار و 43 کەس گیانیان لەدەستداوە و 80 هەزار و 97 کەسیش بریندار بوون.
سەرۆککۆماری تورکیا کاژێر 02:00ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، 11-02-2023، ئەم قسانەی کرد و گوتیشی، نزیکەی 13 ملیۆن کەس زیانیان بەرکەوتووە.