دلاوه‌ر ئاژگه‌یی : گلەی و ناڕەزایەتی حكومەتی هەرێمان گەیاندە یەكێتی ئەوروپا
دلاوه‌ر ئاژگه‌یی، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا، ڕاگه‌یاند: ” له یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تییه‌كه دانیشتمان هه‌بووه له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی ئه‌و دادگایه
دەشڵێت:” دادگای فیدراڵی له پرسی ناردنی مافی داراییی خه‌ڵكی هه‌رێم كه قووتی خه‌ڵكی كوردستانه دژی كوردستان بڕیاری دا، گله‌یی و ناڕه‌زایه‌تیی خۆمان گه‌یانده ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا .
ئاژگەیی دەڵێت:” به‌پێی ده‌ستووری عێراق بۆمان ڕوون كردنه‌وه كه ئه‌و دادگایه بۆی نییه ئه‌و بڕیاره ناده‌ستوورییانه بدات و ئه‌مه سه‌پاندنێكی ناده‌ستوورییه له لایه‌ك و له لایه‌كی تریشه‌وه بڕیاره‌كانی له‌و كاتانه‌دا ده‌دات كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا به‌ره‌و باشی ده‌چێت و ئه‌مه‌ش خه‌ریکه له گومانه‌وه ده‌مانگه‌یه‌نێته یه‌قین كه بڕیاره‌كانی بۆ تێكدانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه
دلاوه‌ر ئاژگه‌یی گوتیشی: “ئێمه به‌ڕوونی ئه‌وه‌مان به ئه‌ورووپییه‌كان گوت كه بۆچی دادگای فیدراڵی مادده ده‌ستوورییه‌كانی وه‌ك مادده‌ی 140 و پرسی بودجه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی فیدراڵیی پشتگوێ خستووه كه جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌و ماددانه شەرعیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و یاسایی‌ی به‌غدای خستووەته ژێر پرسیار و ئه‌مانه جێبه‌جێنه‌كردنی زه‌قی ده‌ستوورن