عێراق 650 تۆن هاوکاری جۆراوجۆر رەوانەی سووریا دەکات
ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، 650 تۆن له پێداویستی خۆراك و هاوكاری فریاگوزاری بۆ زیانلێكه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی سووریا ره‌وانه ده‌كه‌ن.
حه‌یده‌ر مه‌جید، گوته‌بێژی ئه‌مینداری گشتی ئاشكرای ده‌كات، وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 650 تۆن له برنج، شه‌كر، پاقله‌مه‌نییه‌كان و زه‌یت ره‌وانه‌ی سووریا ده‌كه‌ن.
مه‌جید ده‌شڵێت: “60 تۆن پێداویستی فریاگوزاری پزیشكی و چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی، خێوه‌ت، به‌تانی و مافووریان به دوو فڕۆكه بۆ زیانلێكه‌وتووانی سووریا ره‌وانه كردووه و تیمێكی مانگی سووری عێراقی بۆ گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی بێسهروشوێنانیشیان له‌گه‌ڵدایه”.