هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بۆری هەرێم- تورکیا دەستیپێکردەوە
دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی دوێنێ توركیا، هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه راگیرا، وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، دووباره دهستكرایهوه بهههناردهكردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه.
بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی دوێنێ باكووری كوردستان و توركیای گرته‌وه، هەناردەكردنی نەوت لە بۆری هەرێم – توركیا راگیرا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، (کاتژمێر 9:45ـی ئەمشەو7ـی شوبات / فیبرایه‌ری 2023)، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کورستان لە بۆری هەرێم – تورکیا، دەستیپێکردەوە.