مانگی داهاتوو دامەزراندن دەست پێدەکات
جێگری سهرۆکی لیژنهی ئاسایش و بهرگری له پهرلهمانی عێراق رایگەیاند، بڕیاره مانگی داهاتوو دامهزراندنی هێزهکانی پاسهوانی سنوور دهست پێبکات، که سێ ههزار پاسهوان بۆ سنوورهکانی ههرێمی کوردستان دادهمهزرێن.
سەگڤان سندی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، دوای دەرچوونی بڕیاری دامەزراندنی سێ هەزار پاسەوان بۆ سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی ئەو بۆشاییەی هەیە پڕ بکرێتەوە، مانگی داهاتوو دەست بە دامەزراندن دەکرێت، کە لە رێگەی ئەلیکترۆنییەوە دەبێت و مەرجەکانیش دیاری دەکرێن، کە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئەوانەی مەرجەکان بیانگرێتەوە دەتوانن فۆڕم لە رێگەی لینکەوە پڕ بکەنەوە، بۆ ئەوەی وەکو پاسەوانی سنووری دابمەزرێن، کە ژمارەیان سێ هەزار کەس دەبێت.
سندی ڕوونیشی کردەوە، لە ڕاستیدا سێ هەزار کەس کەمە و چاوەڕێ دەکرێت لە قۆناغی داهاتوودا پاسەوانی زیاتر دابمەزرێن، چونکە بۆشایی هەیە و پێویستی بە پاسەوانی زیاتر هەیە.
گوتیشی، جگە لە دامەزراندنی پاسەوان بۆ سنوورەکانی هەرێمی کوردستان، بڕیارە پێداویستیی سەربازی و کامێرای شەوانەشیان بۆ دابین بکرێت، بۆ ئەوەی بتواندرێت سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بە تەواوی کۆنتڕۆڵ بکرێن.