پارتی له‌رێگه‌ی میدیاوه وه‌ڵامی یه‌كێتی ناداته‌وه
شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووی ئیسلامی كۆبووه‌وه و بڕیاره له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش كۆببێته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان كه پێكهاتبوو له فازڵ میرانی، مه‌حموود محه‌ممه‌د، هوشیار زێباری و جه‌عفه‌ر ئیمێنكی له شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن سه‌ڵاحه‌ددین به‌هائه‌دین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی پێشوازیان لێكرا.
بڕیاریشه شانده‌كه‌ی پارتی له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا پارتی سه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش بكات.
دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، مه‌حموود محه‌ممه‌د رایگه‌یاند، پارتی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆده‌بێته‌وه. له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان پارتی و یه‌كێتییه‌وه گوتی: وەڵامی یەکێتی لەرێگەی بابەتی میدیایی نادەینەوە.
مه‌حموود محه‌ممه‌د رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوو دۆخی ناوچه‌كه و هه‌رێمی كوردستانیان تاوتوێكردووه و باسیان له چۆنییه‌تی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كان كردووه.
گوته‌بێژی پارتی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پارتی و یه‌كگرتوو هاوڕابوون کێشەکان بە یەکگرتوویی چارەسەر بكرێن.
له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی گوته‌بێژی پارتی جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، پێویسته كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان چاره‌سه‌ربكرێن و هه‌ردوولا گوێ له‌یه‌كتر بگرن. هه‌ره‌وها رایگه‌یاند، پارتی له‌رێگه‌ی میدیاوه وه‌ڵامی یه‌كێتی ناداته‌وه.