مهسرور بارزانی 2 ملیار و 624 ملیۆن دیناری بۆ پڕۆژهیهكی گرنگ تهرخان كرد
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی كوردستان، ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی زیاتر 2 ملیار دیناری بۆ پڕۆژەکانی ئاوی خواردنەوە لە پارێزگای دھۆک دا.
ئهمڕۆ دووشهمممه 12/12/2022، فهرمانگهی میدیا و زانیاری بڵاوی كردهوه، لە چوارچێوەی کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی 2 ملیار و 624 ملیۆن دینار دا، بە مەبەستی دابینکردنی ماددە پاککەرەوەکان بۆ پڕۆژەکانی ئاوی خواردنەوە و بیرەکانی پارێزگای دھۆک، کە سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار – بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دھۆکن.