عه‌لی حوسێن: به گفتوگۆ كێشه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی چاره‌سه‌رده‌كه‌ین
عه‌لی حوسێن رایده‌گه‌یه‌نێت، پارتی و یه‌كێتی مێژوویه‌كی دوورودرێژیان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه و به گفتوگۆ كێشه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی چاره‌سه‌رده‌كه‌ن. ده‌شڵێت. ناكۆكییه‌كانی رابردووی نێوان پارتی و یه‌كێتی زیانیان به به‌رژوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا گه‌یاندووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، عه‌لی حوسێن، به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد و له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی كێشه‌كانی ئێستای نێوان پارتی و یه‌كێتی رایگه‌یاند، پارتی و یه‌كێتی مێژوویه‌كی دوورودرێژیان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه، راسته دوو حزبی جیاوازن، به‌ڵام به‌رپرسیارییه‌تی هاوبه‌شیان هه‌یه.
له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، عه‌لی حوسێن گوتی: “له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆبوونه‌وه‌مان هه‌بووه، ئێستاش هه‌یه و له داهاتووشدا ده‌بێت، هاوكاری یه‌كتر ده‌بین و به‌رپرسیارییه‌تیمان له‌سه‌ر شانه و به گفتوگۆ كێشه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی چاره‌سه‌رده‌كه‌ین”. سەبارەت بە ناکۆکییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی، ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد، کە ئەزموونیان هەیە ناکۆکی زیانی بە بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان وهەردوولا گەیاندووە، هەروەها بە دیالۆگ و پێکەوەکارکردن خزمەتیان بە ئەزموونی هەرێمی کوردستان کردووە.
به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان روونیشیكرده‌وه، سه‌ره‌ڕای ناكۆكییه‌كان، به‌ڵام خاڵی هاوبه‌شیش له‌نێوان پارتی و یه‌كێتیدا هه‌یه و دیدی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیدی به‌یه‌كه‌وه كاركردنه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای ئه‌نجامدانی كۆنگره، سه‌ركردایه‌تی پارتی بڕیاریداوه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆببێته‌وه.