بەهۆی لێچوونی غاز کافتریای زانکۆی سلێمانی چۆڵکرا
بەهۆی لێچوونی غاز کافتریای کەمپی تازای زانکۆی سلێمانی و ھۆڵەکانی دەوروبەری چۆڵکران.
بهگوێرهی زانیارییهكان، بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە ناو کەمپی زانکۆ.
ههروهك دوای ئەوەی هەست بە بۆنی غاز کراوە، لەلایەن ئەو کەسانەی سەرپەرشتی چاککردنەوەی سیستەمی غاز دەکەن زوو قوتابیانی زانکۆ دوورخراونەتەوە.
ئێستا تیمەکانی بەرگری شارستانی و ئەو کۆمپانیایەی بەرپرسە لە سیستەمی غاز لە زانکۆی سلێمانی سەرقاڵی ئەوەن دۆخەکە کۆنترۆڵ بکەن، بۆ ئەوەی رووداوی دیکەی لێنەکەوێتەوە.