هۆشدارییەک لە کارەبای سلێمانییەوە؛ کارەبای بەشێک لە شوێنەکان دەبڕێت
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی هۆشداری دەداتە شوێنە بازرگانی و پیشەسازییەکان، ئەگەر لە 5 ملیۆن زیاتر قەرزار بن قەرزەکانیان دەبڕێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی ئاگاداری هاوبەشانی کارەبای شوێنە بازرگانی و پیشەسازییەکان دەکاتەوە، کە قەرزاری پارەی کارەبان بە بڕی (5) ملیۆن دینار و زیاترە.
ڕاشیگەیاند: پێویستە لە ماوەی 10 ڕۆژدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی بکەن بەمەبەستی پاکتاوکردنی قەرزی کارەباکانیان
کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەگەر قەرزەکانیان نەدەنەوە، لەدوای ئەو ماوەیە کارەباکانیان دەبڕدرێت.