شاندی دانوستانکاری پارتی دەستی بە گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ کرد
شاندێکی باڵای دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی لە بەغدایە، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق.
ئەمڕۆ سێشەممە، 23ـی کانوونی یەکەمی 2025، شاندی دانوستانکاری پارتی وەک یەکەم وێستگە، سەردانی کۆشکی “سەلام”ـی لە بەغدا کرد و لە لایەن لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراقەوە پێشوازی لێ کرا.
هەر ئەمڕۆ، شاندی پارتی لەگەڵ نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و سەرۆک و بەرپرسی حزب و لایەنە سیاسییەکانی دیکەی سوننە و شیعە کۆببێتەوە.
شاندەکەی پارتی پشکی کورد لە حکوومەتی داهاتووی عێراق و ئیستحقاقی پارتی وەک براوەی یەکەمی هەڵبژاردن لەگەڵ لایەنەکان تاوتوێ دهكات.