ناته‌نیاهۆ: ئاماده‌ین بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توندی ئێران
بنیامین ناته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ئاگاداره كه ئێران له‌م دواییانه‌دا مانۆڕی ئه‌نجامداوه، له‌ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێك یان دروستكردنی مه‌ترسیه‌ك بۆسه‌ر ته‌لئه‌بیب، به‌توندی وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه و له‌و روه‌شه‌وه ئاماده‌كاری پێویستیان كردوه.
بنیامین ناته‌نیاهۆ له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی قوبرس و سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان رایگه‌یاند، چالاكیی ئه‌تۆمی تاران له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا تاوتوێ ده‌كرێت، هه‌ر هێرشێك له ئێرانه‌وه به وه‌ڵامێكی “به‌هێز” له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه وه‌ڵام ده‌درێته‌وه.