سەرۆكی یەكەم دانیشتنی پەرلەمان ڕاگەیەنرا
دوابەدوای پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەلایەن دادگای فیدڕاڵی و دەرکردنی مەرسومی کۆماری لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە بۆ یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی نوێ، سەرۆکی بەتەمەن بۆ یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان ڕاگەیەنرا.
ئەمڕۆ سێ شەممە، د. لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق مەرسومی کۆرماری دەرکرد بۆ کۆبوونەوەی خوولی نوێی پەرلەمانی عێراق و ڕۆژی دوو شەممە 29ی ئەم مانگەی دیاریکرد.
فەرمانگەی یاسایی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، عامر فائیز وەک بەتەمەنترین پەرلەمانتاری ئەم خوولە دەبێتە سەرۆکی یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان.
پێشتر، عامر فائیز، ئەندامی دەرچووی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندبوو، “زۆرێک وتوویانە کە نوری مالکی بەتەمەنترین ئەندامی پەرلەمانی داهاتووە، بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە من لە ساڵی ١٩٤٨ لەدایک بووم، لە کاتێکدا ئەو لە ساڵی ١٩٥٠ لەدایک بووە، بۆیە من بەتەمەنترینم بەپێی ئەو بڕگەی دەستووری، کە سەرۆکایەتی دانیشتنی یەکەمی بەڕێوەدەبات”.