سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق دەکات

ڕۆژی دووشەممە 15ی کانوونی یەکەمی 2025 لە پیرمام، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە محەممەد کازم ئال سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە فەرامەرز ئەسەدی کونسوڵی گشتی کوماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر ئامادەی بوو، دۆخی ناوچەکە بە گشتی و بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا خرانە بەر باس و گفتوگۆ.

هەر لەو دیدارەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کرا و هەردوولا جەختیان لە برەودانی زیاتر بەم پەیوەندیانە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش لە هەموو بوارەکاندا کردەوە.

دڵخوازەكانتان