تەنیا لە مانگی ڕابردوودا هەناردەی تورکیا بۆ عێراق زیاتر لە ملیارێک دۆلار بووە
بەپێی نوێترین داتای دەستەی ئاماری تورکیا بۆ مانگی تشرینی یەکەم:
- عێراق پلەی چوارەمی جیهانی گرتووە لە کڕینی کاڵای تورکیدا.
- تەنها لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا، عێراق بە بەهای (١ ملیار و ٢١ ملیۆن دۆلار) شتومەکی لە تورکیا کڕیوە.
- عێراق تەنها لە دوای (ئەڵمانیا، بەریتانیا و ئەمەریکا) دێت بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی تورکی.
ئەم ئامارانە دەریدەخەن کە بازاڕەکانی عێراق بەشێوەیەکی بەرفراوان پشتبەستوون بە بەرهەمە دراوسێکان، بەتایبەت تورکیا و ئێران.