فەرەنسا هێرشەکەی سەر کۆرمۆر سەرکۆنە دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 27ـی تشرینی دووەمی 2025، پاتریێک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند “بە توندترین شێواز سەرکۆنەی هێرشەکەی دوێنێی شەو بۆ سەر کێلگەی غازی کۆرمۆر دەکەم. ژێرخانی وزە سوود بە سەرجەم هاووڵاتییان دەگەیەنێت. فەرەنسا پابەندی خۆی دووپات دەکاتەوە بۆ ئاسایشی عیراق، لە چوارچێوەکەشیدا بۆ کوردستان.