مەسرور بارزانی: پابەندین بە پاراستنی ئازادیی بیروڕا
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٦ی تشرینی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نووسەر و هۆزانڤانی کورد “جان دۆست” کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخ و بزاڤی ڕۆشنبیری لە کوردستان کرا و تیشک خرایە سەر ڕۆڵی گرنگی ڕۆشنبیران لە پەرەپێدان و پاراستنی زمان، ئەدەب و کولتووری کوردی.
سەرۆکی حکوومەت وێڕای دەستخۆشیکردن لە کار و بەرهەمە ئەدەبییەکانی جان دۆست، پابەندبوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی دووپات کردەوە بۆ:
- برەودانی زیاتر بە بوارەکانی ڕۆشنبیری و هونەری.
- پشتیوانیکردنی ڕۆشنبیران.
- پاراستنی ئازادیی بیروڕا و ڕەخساندنی زەمینە بۆ کار و چالاکیی ڕۆشنبیری.