ڤاتیکان بە فەرمی “فرەژنی”ی بە کۆیلایەتی و دژی ئەخلاق ناساند
ڤاتیکان/ جیهان – لە بڕیارێکی مێژوویی و تونددا کە دەنگدانەوەی جیهانی بەدوای خۆیدا هێناوە، ڤاتیکان دەرگای بەڕووی هەموو جۆرە فرەژنییەکدا داخست و بە “پێشێلکردنی کەرامەتی ئافرهتان” وەسفی کرد، هاوکات هۆشدارییەکی توندیشی سەبارەت بە تێکچوونی شیرازەی خێزان لە وڵاتانی ڕۆژئاوا دا.
ڤاتیکان بەڵگەنامەیەکی ستراتیژی بە ناوی “یەک جەستە: لە ستایشی یەک هاوسەریدا” بڵاوکردەوە. بەگوێرەی بەڵگەنامەکە کە لەلایەن پاپا لیۆی چواردەهەمەوە پەسەند کراوە، پێناسەی هاوسەرگیری تەنها لە چوارچێوەی “یەکگرتنێکی تایبەت و درێژخایەن لەنێوان یەک پیاو و یەک ئافرەت”دا قەتیس کراوە.
لە بەشێکی هەستیاری بڕیارەکەدا هاتووە: “فرەژنی بە شێوەیەکی بنەڕەتی دژی ژیانی هاوبەشی هاوسەرییە و پێچەوانەی یاسای ئەخلاقییە.”
خاڵێکی سەرنجڕاکێش لەم بەڵگەنامەیەدا ئەوەیە، ڤاتیکان بۆ پشتیوانیکردنی هەڵوێستەکەی، گەڕاوەتەوە بۆ وتە مێژووییەکانی قەشە (تۆماس ئەکویناس)، کە تێیدا فرەژنی بە “جۆرێک لە کۆیلایەتی” چوێنراوە. ڤاتیکان جەخت دەکاتەوە کە تاک هاوسەری (یەک ژن و یەک مێرد) تاکە زامنکەری پاراستنی یەکسانی و کەرامەتی ژنانە.
ئەم بڕیارەی ڤاتیکان دوو ئامانجی سەرەکی هەیە:
وەڵامدانەوەیەکە بۆ زیادبوونی دیاردەی فرەژنی لەنێو کریستیانە کاسۆلیکەکانی ئەو کە ڤاتیکان دەیەوێت لەڕێگەی گفتوگۆوە کۆتایی پێ بهێنێت.
بۆ یەکەمجار ڤاتیکان زەنگی مەترسی بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا لێدەدات سەبارەت بە “هاوسەرگیریی کراوە” (واتە ڕێککەوتنی ژن و مێرد بۆ هەبوونی پەیوەندی سێکسی لەگەڵ کەسانی دیکە
بەپێی ئامارێکی مەترسیدار کە بەڵگەنامەکە پشتی پێ بەستووە، نزیکەی ٣٠٪ی خەڵکی ئەمریکا ئەم جۆرە پەیوەندییە بە ئاسایی دەزانن، کە ئەمەش لای کەنیسە ڕەتکراوەیە.
لە بەشێکی دیکەی بڕیارەکەدا، کەنیسەی کاسۆلیک جەخت لەسەر فێرکارییە کۆنەکان دەکاتەوە بۆ ڕێگریکردن لە دروستکردنی منداڵ
کاردینال ڤیکتۆر مانوێل فێرناندێز، بەرپرسی باڵای ڤاتیکان لەمبارەیەوە دەڵێت: “دەبێت مرۆڤەکان فێربن بۆشایی سۆزدارییان بە شێوازی دروست پڕبکەنەوە، نەک تەنها ملکەچی ئارەزووەکانیان بن.”