عێراق پرۆسەی هەڵکەندنی بیرێکی نەوتی تەواو کرد
بەغدا_ میسان
لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ پەرەپێدانی کەرتی وزە و زیادکردنی بەرهەمی نیشتمانی، کۆمپانیای هەڵکەندنی عێراقی ڕۆژی یەکشەممە، سەرکەوتنی تیمە هونەرییەکانی لە تەواوکردنی ههڵكهندنی بیرێكی نوتی له كێڵگهی نهوتی پارێزگای میسان ڕاگەیاند.
کۆمپانیاکە لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد کە تیمە ئەندازیاری و هونەرییەکانیان توانیویانە کارەکانی هەڵکەندنی بیری نەوتی ژمارە (BUCN-219) لە کێڵگەی بازرگانی باکوور بە سەرکەوتوویی تەواو بکەن. ئەم بیرە بە یەکێک لە بیرە قوڵەکان دادەنرێت کە قووڵاییەکەی دەگاتە ٤١٠٤ مەتر.
پرۆسەی هەڵکەندنەکە بە بەکارهێنانی ئامێری پێشکەوتووی (IDC 49) ئەنجام دراوە. پڕۆژەکە لەژێر سەرپەرشتی و بۆ بەرژەوەندیی کۆمپانیای (CNOOC) جێبەجێ کراوە، ئەوەش بە هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای (COSL) کە تایبەتە بە خزمەتگوزارییە نەوتییەکان.
حەسەن محەمەد حەسەن، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای هەڵکەندنی عێراقی، سەبارەت بەم دەستکەوتە ڕایگەیاند: “تەواوکردنی ئەم بیرە بەشێکە لە زنجیرە پڕۆژەیەکی ستراتیژی لە کێڵگەکانی میسان کە ئامانج لێیان پاڵپشتیکردنی پلانەکانە بۆ پەرەپێدان و بەرزکردنەوەی کارایی و توانای بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق.”
دووپاتیشی کردەوە کە تەواوی قۆناغەکانی کارکردن بەپێی بەرزترین پێوەرە هونەرییەکان و مەرجەکانی سەلامەتی جیهانی بەڕێوەچوون