شاندی پەرلەمانی تورکیا دەچنە ئیمراڵی؛ قۆناغێکی نوێی پرۆسەی ئاشتی دەستپێدەکات؟

لە چوارچێوەی هەوڵە چڕەکان بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی چارەسەری (ئاشتی) لە تورکیا، پەرلەمانتارێکی پێشووی پارتی دەسەڵاتدار (AKP) ئاشکرای کرد کە شاندێکی فەرمی پەرلەمان بەرەو دورگەی ئیمراڵی بەڕێکەوتوون.

عەبدولرەحیم ئاكداغ، پەرلەمانتاری پێشووی ئاكپارتی ڕاگەیاندووە، شاندەکەی كۆمیسیۆنی پەرلەمانی تورکیا کە تایبەتە بە “پرۆسەی چارەسەری”، گەیشتوونەتە شاری ئیستەنبووڵ و بڕیارە لە ماوەی کاتژمێرێکی تردا بە هەلیکۆپتەر بەرەو زیندانی ئیمراڵی بەڕێبکەون.

ئەم سەردانە وەک هەنگاوێکی کردەیی و گرنگ سەیر دەکرێت لە چوارچێوەی ئەو دەستپێشخەرییە نوێیانەی کە لە گۆڕەپانی سیاسی تورکیادا سەریان هەڵداوە، بەتایبەت دوای پەیامەکانی ئەم دواییەی دەوڵەت باخچەلی و بەرپرسانی باڵای تورکیا بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییەکان و کردنەوەی دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان.

 چاوەڕوان دەکرێت ئەم سەردانە وەڵامدەرەوەی زۆرێک لەو پرسیارانە بێت کە ئایا قۆناغی “چەکدانان و ئاشتی” بە فەرمی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە یاخود نا.

دڵخوازەكانتان