مەزڵووم عەبدی: یارمەتیی باشووری کوردستان بۆ ڕۆژئاوا گرنگە

فەرماندەی گشتیی هەسەدە جەخت لە گرنگیی یارمەتیی باشووری کوردستان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەکاتەوە و دەڵێت، بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی مێپس لە دهۆک، “گرنگ” و “دەستپێکی پڕۆسەیەکی نوێ”ـیە.  

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە نوێترین چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانیدا، باسی لە بەشداریکردنی لە شەشەمین کۆڕبەندی مێپس لە شاری دهۆک، پەیوەندییەکانی ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان، پڕۆسەی نوێی ئاشتی لە باکووری کوردستان و تورکیا، تێکەڵبوونی هێزەکانی هەسەدە لە نێو سوپای سووریادا و چەندان پرسی دیکەی کرد. 

دڵخوازەكانتان