ئەمەریکا ئۆپەراسیۆنێکی نوێ لە دژی ڤەنزوێلا دەستپێدەکات

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، ئەمەریکا لە چەندین ڕۆژی داهاتوودا، ئۆپەراسیۆنێکی نوێ لە دژی ڤەنزوێلا دەستپێدەکات. 

ئاژانسەکە لە زاری چوار بەرپرسی ئەمەریکییەوە ئاشکرای کردووە، سوپای ئەمەریکا هێزەکانی لە دەریای کاریبی و نزیک سنوورە دەریاییەکانی ڤەنزوێلا جێگیر کردووە.

بەرپرسەکان گوتیان، ئۆپەراسیۆنی نهێنی ڕەنگە قۆناخی یەکەمی هەنگاوە سەربازییەکانی ئەمەریکا بێت دژی ڤەنزوێلا.

بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی ئەمەریکا ڕایگەیاند: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، ئامادەیە هەموو دەسەڵاتێکی بەکار بهێنێت، لەپێناو ڕێگریکردن لە قاچاخی ماددە هۆشبەرەکان بۆ ناو وڵاتەکەمان و گەیاندنی بەرپرسیاران بە دادگا.

هاوکات، گەورەترین کەشتی فڕۆکەهەڵگری هێزی دەریایی ئەمەریکا، کەشتیی (USS Gerald R. Ford)، لە 16ی ئەم مانگە گەیشتە کەنارەکانی کاریبی و لانیکەم پەیوەندی بە حەوت کەشتی جەنگی دیکە و ژێردەریایی ئەتۆمی و فڕۆکەی جەنگی ئێف-35ەوە کردووە.

دڵخوازەكانتان