یەكێتی زەرەری لە كورد و کوردستان داوە
كاندیدێكی سەركەوتووی خولی شەشەمی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رای ده‌ڵێت، كاتێك یه‌كێتی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ره‌یان كلدانی، فەرماندەی میلیشیای بابلیون و داواكراوی لیستی تیرۆری ئەمەریكا كرد، بەم جۆرەش زەرەریان لە بەرژەوەندیی كورد و هاوپەیمانەكانی هەرێمی كوردستان دا.
شێروان دووبه‌ردانی، گوتی: “یه‌كێتی و رەیان كلدانی ویستیان پۆسته‌كانی كورد له نه‌ینه‌وا له بن ده‌ستی كورد ده‌ربهێنن كە ئەوان تەنیا پارتی بە نوێنەری كورد دەزانن، له كاتێكدا ئه‌وان هیچ رێزیان له ده‌نگی یه‌كه‌می پارتی و كورسیه‌كانی نەگرت كه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له‌و پارێزگایه یه‌كه‌م بوو، ئێستاش وێڕای هەموو پیلانەكانیان و وێڕای ئەو هاوپەیمانێتییەی لە نێوان یەكێتی و رەیان كلدانی هەیە، ویستیان كورسیی كۆتا بۆ بەربژێرانی رەیان كلدانی بێت، بەڵام پارتی ئەم پیلانەی شكست پێهێنان، هەرچەندە بەداخەوە یەكێتی بەم هاوپەیمانێتییەی، زەرەری لە كورد داوە و دەنگی هەندێك خەڵكی یەكێتی كە دەبوایە بۆ بەرژێرانی كورد یان بەربژێرانی دۆستی هەرێمی كوردستان بێت، كەچی دەنگەكە بۆ بەربژێری رەیان كلدانی رۆشتووە كە دژی كورد و كوردستانە. بۆیە دەبێ باجەكەی بدات.“
ئەوەشی خستە ڕوو كە ”ئێستا دۆخێكی نوێ هاتوه‌ته‌وه پێشه‌وه، وه‌ك پارتی داوا ده‌كه‌ین دۆخی ئه‌و ناوچانه هەر لە شنگالەوە تا زوممار و مووسڵ و تەواوی سنووری نەینەوا، ئاسایی بكرێته‌وه و رێگا له ده‌ستتێوه‌ردان بگیرێت و ماددەی ١٤٠ی دەستووری هەمیشەیی عێراق جێبەجێ بكرێت.“