پشتگیری هاندەرانی یانەی وەرزشی زاخۆ بکەن

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا، داوا لە مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان و خوێندکاران دەکات، پشتگیری لەهاندەرانی یانەی وەرزشی زاخۆ بکەن.

ئه‌مڕۆ 23ه‌ی تشرینی دووەمی 2025، وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت: 

بەمەبەستی پشتگیری لەهاندەرانی یانەی وەرزشی زاخۆ ، وەک یانەیەکی کوردستانی کە ئێستا بەربژێرن بۆ باشترین هاندەری وەرزشی لەسەر ئاستی جیهان ، بەسوپاسەوە داوا لە مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان و خوێندکاران دەکەین کە دەنگ بدەن بە هاندەرانی یانەی وەرزشی زاخۆ لە وێبسایتی فەرمی فیفا ، لەم لینکەدا بدەن.

وەزارەتی پەروەردە داوای لە بەرێوەبەری پەروەردەی قەزاکان کردووە کە ئەو بڵاو کراوەیە و لینکەکە لە گروپی بەڕێوەبەری ناوەندەکانی خوێندن و لەوێشەوە بۆ گروپی سۆشیال میدیای قوتابخانەکانی حکوومی و ناحکوومی دابنێن، ئاگەداری هەمووانیشی کردووەتەوە، دەنگدان تەنها چوار ڕۆژی ماوە.

دڵخوازەكانتان