كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ژمارەی سکاڵاکانی پرۆسهی دهنگدانی ئاشكراكرد.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانله كۆنگرهیهكی ڕۆژنامهوانیدا ڕایگهیاند:” له ڕۆژی دەنگدانی تایبەت و گشتی سكاڵاكان گەیشتووەتە 48 سکاڵا، ئاماژەی بەوەشکرد کە لە ئەگەری دوورخستنەوەی هەر کاندیدێک، دەنگەکانی پوچهڵ دهبێتهوه و لە حزبەکەشی قەدەغە دەکرێت.
عەباس فەتلاوی، ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیاران و نوێنەری کۆمسیۆن لە لیژنەی باڵای ئەمنی هەڵبژاردنەکان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو ڕایگەیاند: “کۆمسیۆن دوای ئەنجامدانی پڕۆسەی هەڵبژاردن بە شێوەیەکی پارێزراو و سەرکەوتووانە، پابەندە بەو کاتانەی کە لە یاسادا هاتوون سەبارەت بە هەموو ڕێکارەکان، لەوانەش ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان“.
وتیشی: سیستەمی هەڵبژاردن ڕوون و ئاشکرایە و بڕیارەکانی ئەنجومەنی کۆمسیاران دەخرێنە بەردەم دەستەی دادوەری دادگای پێداچوونەوە بۆ پەسەندکردنی ناوەکان، و لە ئەگەری دوورخستنەوەی کاندید، چوچهڵ دهكرێتهوه لەو هاوپەیمانێتییەی کە تێیدایە قەدەغە دەکرێت.”
لە لایەکی ترەوە، جومانا غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆن، لە بەیاننامەیەکدا دووپاتیکردەوە کە “ژمارەی سکاڵاکانی دەنگدانی تایبەت گەیشتووەتە 39 سکاڵا و دەنگدانی گشتی 9 سکاڵا تا ئێستا تۆماركراوه .