سەرۆک بارزانی: هیوادارم ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ببێتە هۆی ئەوەی عێراق بکەوێتە سەر ڕێچکەی دروستی خۆی

سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا بە بۆنەی سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پیرۆزبایی لە هاووڵاتییانی کوردستان و هەموو عێراق کرد و هیوای خواست ئەنجامەکانی ئەم هەڵبژاردنە ببێتە هۆی ئەوەی عێراق بکەوێتە سەر ڕێچکەی دروستی خۆی.

ئەمرۆ چوارشەممە 13ـی تشرینی دووەمی 2025، سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا بە بۆنەی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەیامێکی بڵاو کردەوە. لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە: ” پیرۆزبایی لە هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان و هەموو عێراق دەكەم، هەروەها پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو چین و توێژەكانی كوردستان دەكەم.”

سەرۆک بارزانی هەروەها سوپاسی سەرکردایەتی و ئەندامان و کادران و جەماوەری پارتی و دامودەزگا ئەمنییەکان و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی کردووە کە بە ماندووبوون و شەونخوونییان کەشێکی ئارام و هێمنیان بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی هەڵبژاردن ڕەخساند.

هیواشی خواستووە ئەم هەڵبژاردنە و ئەنجامەکانی ببێتە هۆی ئەوەی عێراق بکەوێتە سەر ڕێچکەی دروستی خۆی.

دڵخوازەكانتان