پڕۆژەی ڕووناكی گەیشتە 4.500.000 هاووڵاتی
وەزارەتی کارەبا ئاماری نوێی هاوبەشانی پرۆژەی ڕووناکی بڵاوکردەوە و دەڵێت”نزیکەی 4.5 ملیۆن هاوڵاتی کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە لە پڕۆژەی ڕووناکی”.
لە بڵاوکراوەیەکدا، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ خۆشحاڵین بە ڕاگەیاندنی گەیشتنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ نزیکەی 4.5 ملیۆن هاووڵاتی، کە دەکاتە نزیکەی لە 70%ـی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی.
ئاماژەی بەوەشداوە، لەچوارچێوەی ئەم هەنگاوەش سەنتەری هەردوو شاری سۆران و زاخۆ کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابین دەکرێت لەڕێگەی پڕۆژەی ڕووناکی و ئامادەکارییەکان دەستییان پێکردووە بۆ دابینکردنی کارەبای بەردەوام لە ئیدارەی ڕاپەڕین.
مانگی ڕابردوو هەڵەبجە بووە یەکەمین پارێزگا لەسەر ئاستی عێڕاق و هەرێمی کوردستان کە کارەبای 24 کاتژمێری هەبێت لەڕێگەی پڕۆژەی ڕووناکی