لەبارەی دوو مووچە زانیاری ئاشکرا کرا
یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەبارەی مووجەی مانگی 9 و مانگی 10 زانیاری ئاشکرا کرد و دەڵێت”فشار لە بەغدا دەکەین بۆ ناردنی مووچە”.
ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ڕایگەیاند، لە ئێستادا حکومەتی هەرێم بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرقاڵی کۆکردنەوەی داهاتی نانەوتییە، بۆ ئەوەی 120 ملیار دیناری تر ئامادە بکەین و بۆ بەغدای رەوانە بکەین.
ئاماژەی بەوەشدا، حکومەتی هەرێم سەرجەم فشارەکانی بۆسەر بەغدا دەستپێدەکات، تاوەکو پابەندییەکانی سەر شانی جێبەجێ بکات لە ناردنی سەرجەم مووچەی مووچەخۆران بۆ ئەمساڵ، و هەوڵ دەدەین هیچ مووچەیەک نەفەوتێت.
ڕێباز حەملان ڕاشیگەیاند، فشارەکانمان بۆ سەر حکومەتی فیدڕاڵ ززیاد کردووە و داهاتەکان بەرەو کۆکردنەوە دەچێت، ئامانجی حکومەتی هەرێم ئەوەیە لە هەفتەی داهاتوودا فسار بکات تا بەغدا بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی 9 بدات و ئێمەش 120 ملیار داهات بخەیینە سەر ەەژماری دارایی فیدڕاڵ.
جەختیشیکردەوە، حکومەتی هەرێم دەیەوێت پێش هەڵبژاردن مووجەیەک لە بەغداوە خەرجبکرێت، و دوای هەڵبژاردنیش لە کۆتایی مانگی 11 دەست بکرێت بە ئامادەکاری بۆ ناردنی 120 ملیار دیناری تر و خەرجکردنی مووچەی مانگی 10.