نووسراوی خەرجکردنی مووچە ئاراستەی بانکی ناوەندی کرا
لە بەغدا “نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی 8ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە رەوانەی بانکی ناوەندیی عێراق کرا.”
چاوەڕوان دەکرێ لە چەند کاژێری داهاتوودا پارەکە خەرج بکرێت و بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان.”
دوایین جار مووچەی مووچەخۆران لە هەرێمی کوردستان دابەشکرا مووچەی مانگی تەممووز بوو کە رۆژی 02-10-2025 دەست بە دابەشکردنی کرا.
بەغدا لەدوای هەناردکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بیانووی نەناردنی پارە بۆ رادەستنەکردنی داهاتی نانەوتی دەگەڕێنێتەوە، هەرچەندە پێنج رۆژە 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی رادەستی حکومەتی فیدراڵ کراوە، بەڵام تەمویلی مووچەی مانگی هەشت نەکراوە.