پارتی، ستراتیژی بانگەشە و پشتیوانی جەماوەر
عهتا جهلال
پارتی دیموکراتی کوردستان وەک یەکێک لە گەورەترین حزبە سیاسییەکانی کوردستا، ڕۆڵێکی بنەڕەتی و کاریگەری لە سیاسەتی هەرێم و پڕۆسەی هەڵبژاردنەکاندا هەیە. لە ساڵی ١٩٤٦ەوە کە دامەزراوە، ئەم حزبە بووەتە هێزێکی سەرەکی داکۆکیکار له مافهکانی نەتەوەیی کورد و دواتریش لە بنیاتنانی دامەزراوە دیموکراتیهکانی هەرێمی کوردستان.
لە دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١ و دامەزرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان یەکێک لە دامەزرێنەرانی سەرەکی پڕۆسە دیموکراسییهكان بوو لە کوردستان دا. لە هەڵبژاردنەکانی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی ١٩٩٢دا، پارتی بەشدارییەکی چالاکی کرد و ئەزموونی دیموکراتی بۆ خەڵکی کوردستان هێنا.
لە ماوەی ڕابردوودا، پارتی دیموکراتی کوردستان بەشدارییەکی چالاکی لە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان کردووە و بە شێوەیەکی بەرچاو توانیویەتی دەنگەکان بەدەستبهێنێت. ئەم بابەتە دەستکەوتەکانی ئەم پارتەی لە هەڵبژاردنەکان دەخاتە ڕوو و ستراتیژی بانگەشەی خۆی دەناسێنێت.
لە مێژووی چەندان ساڵدا، پارتی دیموکراتی کوردستان پشتگیری لە پڕۆسەی هەڵبژاردن کردووە وەک ڕێگەیەکی ئاشتیانە بۆ گۆڕینی دەسەڵات و دەربڕینی ویستی خەڵک. ئەم بڕوایە بووەتە بەشێک لە بیروباوەڕە سیاسییەکانی پارتی،کە دەیەوێت لەم ڕێگە دیموکراسیەوە خزمەت بە هاوڵاتیانی کوردستان و عێراق بکات.
دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن
لە 2ی تشرینی یەکەمی 2025 بە فەرمی بانگەشەی هەڵبژاردنی 275 دەستپێکرد، کە ئەم ژمارەیە بە شێوەیەکی نماداری بەکارهاتووە بۆ ناساندنی لیستی خۆی. ئەم هەڵمەتە بەسەرپەرشتی سەرۆکی پارتەکە، سهرۆک مەسعوود بارزانی، بەڕێوە دهچێت و هەوڵێکی زۆر دەدات بۆ متمانەی جەماوە بە کاندیدانی حزبەکەی تا لە ڕێگەیەوە خزمەت بە هاوڵاتیانی عێراق و هەرێم بکات ،کە بە سێ دروشمی پڕمانای سیاسی و پێکەوەی بەشداردەبێت لەم هەڵبژاردنە.
هاوبەشی و هاوسەنگی سازان
دروشمێکی بنەڕەتی بۆ داهاتوویەکی باشتر
“هاوبەشی و هاوسەنگی سازان” وەک دروشمێکی سیاسی و چاکسازی و پێکەوەیی بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان، نوێنەرایەتی بینینێکی قووڵ دەکات بۆ چۆنیەتی بەڕێوەبردنی کوردستان و عێراقی فیدراڵ و دامەزراندنی سیستەمێکی دادپەروەرانە.
واتا و مانای دروشمەکە
هاوبەشی واتە هەموو لایەنەکان بەشدار بن لە بڕیاردان و دەسەڵاتدا، بێ ئەوەی لایەنێک یان گرووپێک بە تەنها بڕیار بدات. ئەمە هاوتەریبە لەگەڵ پرەنسیپی دیموکراسی ڕاستەقینە.
هاوسەنگی سازان واتە دابەشکردنی دادپەروەرانەی دەسەڵات، سەرچاوە و دەرفەتەکان لە نێوان هەموو بەشەکانی کۆمەڵگادا، بێ ئەوەی لایەنێک زیادەڕۆیی بکات یان لایەنێکی تر لاواز بێت.
گرنگی ئەم دروشمە
ئەم دروشمە ئاماژە دەکات بۆ:
دیموکراسی ڕاستەقینە: بەشداربوونی هەموو هێزەکان
دادپەروەری کۆمەڵایەتی: دابەشکردنی یەکسانی دەرفەتەکان
سەقامگیری سیاسی: لە ڕێگەی هاوکاری و تێگەیشتنەوە
پەرەپێدانی هاوسەنگ: بۆ هەمووئاریشەکانی هەرێم لەگەڵ حکومەتی عێراق و ناوچەکانی کوردستان
جێبەجێکردنی لە ژیانی ڕۆژانەدا
جێبەجێکردنی ئەم پرەنسیپە پێویستی بە پشتگیری لە پهرلهمانێكی کارا و سەربەخۆ دەستەبەرکردنی دامەزراوە سەربەخۆکان و دابینکردنی خزمەتگوزاری یەکسان بۆ هەموو هاووڵاتیان ، گوێگرتن لە دەنگی هەموو توێژەکانی کۆمەڵگا . شەفافیەت لە بڕیاردان و بەڕێوەبردندا.
ڕووبەڕووبوونەوەی چالاکییە سیاسییەکان
سەرۆک مەسعوود بارزانی، لە وتهیهكیدا ئاماژەی بەوەداوە کە هەر کات پارتەکە بەرەو هەڵبژاردن دەچێت، پیلانگێڕی دژی پارتی دەست پێدەکاتەوە. بەڵام دەڵێت: “هەرێم و پارتی بە ئێوە ناشکێن”، کە ئەمەش دەربڕی متمانەی بەهێزە بە پشتیوانی خەڵک.
سەرکەوتن و داهاتوو
پارتی دیموکراتی کوردستان، بە شێوەیەکی بەرچاو توانیویەتی لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، بە تایبەتی بە بەدەست هێنانی ژمارەیەکی زۆر لە کورسییەكانی پهرلهمان. ئەمەش بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ پەیوەندیدارە بە ستراتیژی ئەم حزبە و پەیوەندی بە خەڵک و متمانەی مێژوویی کە پارتی ههیهتی ،سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکاندا نە تەنها بەهۆی ستراتیژی بانگەشەی خۆی، بەڵکو بەهۆی پەیوەندی بەهێزی کۆمەڵایەتی و سیاسی خزمەت کردن و نیشتیمانی بوونی لەگەڵ خەڵکی کوردستان. ئەمەش ڕێگایەکی بەرفراوان دەکات بۆ داهاتووی سیاسی پارتەکە لە هەرێمی کوردستان. و عێراق بە گشتی، پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقدا ڕۆڵی سەرەکی و کاریگەری هەیە، نەک تەنها وەک بەشدارێک، بەڵکو وەک هێزێک کە هەوڵ دەدات پرۆسەی هەڵبژاردن دیموکراتی و شهفاف بێت و مافەکانی کورد بە شێوەیەکی بەهێز لە بەغدا دەربخات.