پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی ده‌ستپێكرد
به‌رله‌هاتنی وه‌رزی زستان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی ده‌سپێكرد، ناوچه‌كوێستانی و شاخاویه‌كانیش ده‌سپێكی پرۆسه‌كه‌ن و له‌ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، شاره‌دێی وه‌رتێ و سنووری ڕواندز و حاجی ئۆمه‌ران و چۆمان و سیده‌كان وه‌ك یه‌كه‌م شوێنی پرۆسه‌كه ده‌ستنیشانكراون و دوو ڕۆژه دابه‌شكردنی نەوت له‌وشوێنانه ده‌ستی پێكردووه.
ئه‌وانه‌ی ناویان لای بریكاره‌كانی خۆراكه له شارەدێی وه‌رتێ و دانیشتووی شارۆچکەکانی دیکەی ئەو سنوورەن، ده‌توانن له شوێنی نیشته‌جێبوون نه‌وت وه‌ربگرن.
له دووساڵی ڕابردوودا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به له‌به‌رچاوگرتنی كه‌شی ساردی ناوچه شاخا‌ویه‌كان دوو جار نه‌وتی به‌سه‌ر دانیشتوانی ناوچه كوێستانیه‌كان دابه‌شكرد، بۆ ئه‌مساڵیش چاوه‌ڕێی هه‌مان تایبه‌تمه‌ندی ده‌كه‌ن.
شۆرش حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی وه‌رتێ گوتی: لە سەنتەری شارەدێی وەرتێ و گوندەکان نەوت دابەش دەکرێت، لەساڵانی ڕابردووش بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سۆران، قۆناغی دووەمی نەوتیان بەسەر دانیشتوانی شارەدێی وەرتێ دابەش کرد، ئاماژەی بەوەشدا، داوادەکەین ئەمساڵیش بڕی نەوتەکە زیاد بکەن، چونکە ئەم ناوچەیە ناوچەیەکی ساردە .
له‌سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران زیاتر له (88500) خێزان نه‌وت وه‌رده‌گرن، وه‌ك ده‌سپێكیش پرۆسه‌كه له ساردترین ناوچه‌كان ده‌ستی پێكردووه و دوای ئه‌وانیش مێرگه‌سۆر و خه‌لیفان و سۆران و ڕواندز ده‌گرێته‌وه.
ئەگەرچی پایزە و هاتنی وەرزی زستان ماویەتی، بەڵام لێرە پلەکانی گەرما بەتایبەت شەوانە بۆ 10 پلەی سیلیزی دادەبەزن، کەشێکی ساردە و له‌ئێستاوه وەرزی سەرماو سۆڵە بۆتەمیوانی دانیشتوانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره.