ھەموو سلێمانی نیوە سلێمانییەکەی دەوێت
هیوا ئه‌حمه‌د
بە شێوازیكی مۆدێرن دیپلۆماسی پراكتیزەی سیاسەتە، كه هونه‌ری دیالۆگ جێگه‌ی سیاسه‌تی پراكتیكی ده‌گرێته‌وه، له چاره‌سه‌ری پرسی ته‌نگه‌ژه و ئاڵۆزییه‌كاندا.
لەواقیعی وێنەگەورەكەی ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا، كه ڕه‌نگڕێژه به گرژی سه‌ربازی و ته‌نگه‌ژه‌ی سیاسی، كورد پێویستی بە ستراتیژییەتی دیپلۆماسی هەیە. په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێكه له ئامرازه كاریگه‌ره‌كانی پاراستی بەرژەوەندییەكانی قه‌واره‌كه، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمایه‌تی و جیهانییدا.
دیپلۆماسیه‌تی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەزموونی سه‌ركه‌وتنی په‌یوه‌ندییه نا ده‌وڵه‌تییه‌كانی كوردستانه لە جیهاندا، كه پراگماتیكییانه توانیویەتی پێگه و پەیوەندییە باشەكانی بخاته خزمه‌ت بەرژەوەندییەكانی كوردستانه‌وه. ئه‌م به‌رهه‌مهێنانه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای سودی هاوبه‌شه له‌ته‌ک ئه‌وانی تردا. هه‌موو ئیستقراریه‌ته هاوته‌ریبه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه ده‌وڵه‌تی و نا ده‌وڵه‌تییه‌كاندا، فاكته‌ری دروستكردنی ئەو تێگه‌یشتنه كۆیه‌یه كه هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌كه‌دا عه‌واملی سەقامگیرییە نەک ئاڵۆزی.
نێچرڤان بارزانی، وه‌ک كاره‌كته‌رێكی جیهانی ڕۆڵی ئه‌رێنی هه‌یه، له‌سه‌ر شانوی سیاسی جیهانییدا. پێگه‌و سه‌نگی خۆی بۆ پرسی ئاشتی ته‌رخانكردووه، واقیع بینانه كارده‌كات له به‌ڕێوه‌بردنی چاره‌سه‌ری گرفت و ناته‌باییه‌كان.
توانیویه‌تی ڕه‌هه‌نده‌كانی سازان بچه‌سپێنیت، له‌سه‌ر بنه‌مای دیالۆگی بونیاتنه‌رانه، كه ئاكامه‌كه‌ی بەدیهاتنی ئارامی و چەسپاندنی سەقامگیری كوردستانه، ئه‌نجامگیری ئه‌م مامەڵە دیپلۆماسییه لێكه‌وته‌ی پۆزه‌تیڤیی هه‌بووه، لەسەر خوڵقاندنی هەماهەنگبوون بۆ داهاتووی گه‌شی پێكەوەیی گه‌لانی ناوچه‌كه. ئه‌م دیده له به‌ڕێوه‌بردنی دیپلۆماسیدا بووه به بنه‌مای پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه ده‌ركییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. ئه‌م خه‌سڵه‌ته ئاشتی خوازانه داهاتووی هه‌رێمی كوردستان له‌ناو سیستمی ناوچه‌یی و جیهانیدا پته‌وتر كردووه.
له‌دواین مانۆڕی دیپلۆماسی خۆیدا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ركه‌وتوانه توانی نیگه‌رانییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بڕه‌وێنێته‌وه له‌سه‌ر شاری سلێمانی و قه‌ناعه‌ت به ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی توركیا بهێنێت، كه هیچ شارێكی هه‌رێمی كوردستان مه‌ترسی نییه، له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تانی دراوسێ، له سۆنگه‌ی ئه‌م تێگه‌یشتنه‌وه ده‌سه‌ڵاتی توركیا كۆتایی به قه‌ده‌غه‌ی فڕین هێنا له‌سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی نیوده‌وڵه‌تی سلێمانی.
له بنه‌ڕه‌تدا داخستنی فرۆكەخانەی سلێمانی لە لایەن دەوڵەتی توركیاوە، فاكته‌ره‌كه‌ی نیگەرانییە ئەمنیەكان بێت یان بڕیارێكی سیاسی هیچ لەو راستییە ناگۆڕێت، لێكەوتەكانی تەنها تەنها ڕەهەندیكی سیاسی نەبووه، بەڵكو كاریگەری نه‌رێنی له‌سه‌ر كه‌رتی بازرگانی و گەشتوگوزاری و ناوبانگی فڕینی هەرێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت سلێمانی هەبووه.
سه‌ركه‌وتنی ئه‌م هه‌وڵه دیپلۆماسییه، نیشانه‌ی متمانه‌ی دوو لایه‌نه‌یه، و باش بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانه له ئاستی باڵادا. جگه له سه‌لماندنی نیازپاكی دووباره به‌ده‌ستهینانه‌وه‌ی متمانه‌ی توركیایه به‌وه‌ی كه هیچ شارێكی هه‌رێمی كوردستان مه‌ترسی ئه‌منی و سیاسی نابێت بۆ سه‌ر ئاسایشی ئه‌و ووڵاته.
هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی فرین له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی، ئه‌نجامی ئه‌رێنی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت ئه‌و شاره به‌دیدێنێت و ده‌بێت به فاكته‌ری بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی بازرگانی و گه‌شتوگوزار و په‌یوه‌ندییه ده‌ركییه‌كان، چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی گرفتی گه‌شتیارانی شاری سلێمانیشه، كه به‌هۆی داخستنه‌كه‌وه ده‌بوو بچنه شارێكی تر بۆ ئه‌نجامدانی گه‌شته‌كانیان و به‌پێچه‌وانه‌وه. بیگومان ژێرخانی فڕین پێویستییه‌كی حه‌تمی دونیای هاوچه‌رخه.
نێچیرڤان بارزانی هه‌میشه ده‌ڵێت نیوه‌م سلێمانییه ، له‌م هه‌ڵوێسته‌دا له نێو ڕای گشتی سلێمانی به‌بێ جیاوازی حزبی و ئینتیما هه‌موو سلێمانی سوپاسگوزاری ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی نیوه‌ی سلێمانییه‌كه‌ی خۆیان بوون كه نێچیرڤان بارزانییه.