پارتی دیموکراتی کوردستان: گەرەنتی دانوستان و سەرکەوتن لە بەغدا

ئەگەر سەیری مێژووی پڕ لە ململانێ و دانوستانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا بکەین، بە ڕوونی دەردەکەوێت کە یەکێک لە هێزە یەکلاکەرەوەکان و گەرەنتی سەرەکی سەرکەوتنی دانوستانەکان، پارتی دیموکراتی کوردستان بووە.

 مێژوو سەلماندوویەتی، هیچ کۆبوونەوە و ڕێککەوتنێک بەبێ ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی پارتی، سەرکەوتوو نەبووه‌. ئەم ڕاستییە مێژووییە نەک تەنها بۆ هاوڵاتیانی هەرێم و عێراق، بەڵکو بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش سەلمێنراوە.

 بۆیە هاوڵاتیانی کوردستان پارتێک هەڵدەبژێرن کە بەهێزەوە مافەکانیان مسۆگەر دەکات، چونکە پێیان وایە کە پارتی نوێنەری یەکلاکەرەوە و گەرەنتی چاره‌سه‌ری کێشه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌کانە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی  عێراق.

مێژووی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا پڕە لە ناکۆکی و گرژی سیاسی و سەربازی، بەڵام پارتی لە سەرەتای شۆڕشەکانی کوردستانەوە، باوەڕی تەواوی بە دانوستان و گفتوگۆ وەک ستراتیژی سەرەکی هەبووە.

با چەند لاپەڕەیەک لە مێژوو هەڵدەینەوە و بزانین:

یەکەم هەوڵی گەورە و فەرمیی پارتی بۆ گۆڕینی ململانێی چەکداری بە گفتوگۆ، بریتی بوو لە گەیشتن بە ڕێکەوتننامەی ١١ی ئازاری ١٩٧٠ لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەلا مستەفا بارزانی و حکومەتی عێراق، واژوو کرا.

لەدوای ساڵی ٢٠٠٣وە، پارتی ڕۆڵێکی گەورەی بینی لە گۆڕینی سیستمی سیاسی عێراق بۆ سیستمی فیدراڵی و جێگیرکردنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتەکانی لە دەستووری عێراقدا لە ساڵی (٢٠٠٥). جێگیرکردنی ئەم قۆناغە گەورەترین دەستکەوتی سیاسی و یاسایی بوو، سەرەڕای ئەوەی کێشەکانی وەک پشکی بودجە، دۆسیەی نەوت و غاز، و جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ هەر بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە.

بەڵام لە هەموو ئەو گفتوگۆ و ڕێککەوتنانەی کە لەسەر بودجە و دۆسیەکانی تر کراون، پارتی وەک نوێنەری سەرەکی و داکۆکیکاری مافەکانی هەرێم ڕژد بووە لەسەر داخوازییەکانی خەڵکی کوردستان.

پارتی دیموکراتی کوردستان مێژوویەکی دوورودرێژی لە سیاسەتی دیپلۆماسی و دانوستان هەیە وەک ستراتیژی سەرەکی بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان.

لەم سەردەمەدا، پارتی بەردەوام جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە تەنیا ڕێگەی چارەسەری کێشەکان ئەوەیە کە حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی بە نییەتێکی باشەوە لە چوارچێوەی دەستووردا بگەنە ڕێککەوتنێکی یەکلاکەرەوە و دوور لە هەر زمانێکی هەڕەشە و توندوتیژی.

دەنگدانی ئێوە بە پارتی، بەردەوامییە بەو هێڵە ستراتیژییە سەرکەوتووەی کە پارتی لە سەرەتای بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلی کوردستانەوە بۆ بەردەوامیی گەرەنتی کردنی مافە دەستوورییەکانمان و بەهێزکردنی پێگەی هەرێم لە بەغدا، گرتوویەتە بەر. دەنگ بدەن بە لیستی ٢٧٥، لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ سەرخستنی ئەو هەڵانە و بەدەستهێنانی مافە یاسایی و دەستوورییەکان.

دڵخوازەكانتان