تورکیا ڕاگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی درێژکردەوە
حکومەتی تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە بڕیاری ڕاگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ ماوەی سێ مانگی دیکە درێژکردەوە. بەپێی بڕیارەکە، گەشتەکان تا 6ی کانوونی دووەمی 2026 بە ڕاگیراوی دەمێننەوە،
ئەمە چەندین جارە حکومەتی تورکیا بڕیاری ڕاگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی درێژ دەکاتەوە، کە کۆتا جار لە 25ی کانوونی دووەمی 2025دا درێژکرابووەوە.
ئەم درێژکردنەوە بەردەوامە نیگەرانییەکی زۆری لەسەر ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتیدا دروست کردووە، بەهۆی کاریگەرییەکانی لەسەر جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاریی پارێزگای سلێمانی و ناوچەکە.
ئارمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، پێشتر لەبارەی هۆکاری داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی فڕۆکەخانەی سلێمانیدا ڕایگەیاندبوو: “هۆی ئەم سیاسەتەی تورکیا پرسی نیگەرانی ئەمنییە.