عەلی حسێن: پارتی بە هێزی یەكەمی هەرێم دەمێنێتەوە
عەلی حسێن دهڵێت پارتی بە هێزی یەكەمی هەرێم دەمێنێتەوە دەشڵێت: گرنگە دوای هەڵبژاردن كورد لە بەغدا یەكدەنگ بێت.
عەلی حسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی رێکخستی سلێمانی پارتی بۆ میدیاكان ڕایگەیاند، شۆڕشی گەلی كوردستان بە هەموو خەڵكەكەیەوە كاریگەری لەسەری هەبووە و شۆڕشی خەڵكی كوردستان بووە.
ڕاشیگەیاند، پارتی دیموكراتی كوردستان بە حزبی یەكەمی هەرێم دەمێنێتەوە.
وتیشی، “گرنگە دوای هەڵبژاردن لە بەغدا كورد بە یەك دەنگ بمێنێتەوە”.
ئاشكراشی كرد، هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی هەرێم لەنێوان یەكێتی و پارتی بەباشی چوونەتە پێش و هەڵمەتی هەڵبژاردنیش كاریگەری هەبووە.