مەسرور بارزانی: لە فرەچەشنکردنی ئابووریی کوردستان سەرکەوتوو بووین

ئەمڕۆ یەکشەممە، 05ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە گوتارێکدا لە ھەشتەمین ئیڤێنتی “تیدێکس نیشتمان” ئاماژەی بەوە کرد “یەکێک لەو شتانەی توانیمان سەرکەوتنی گەورەی تێدا ببینین، ئەوە بووە کە گرنگی بە فرەچەشنکردنی ئابووریی کوردستان بدەین و تەنیا چاومان لە وزە یان نەوت و غاز نەبێت. کارێکی وامان کرد، جووتیارەکانمان جارێکی تر بۆ زەوییەکانیان بگەڕێنەوە و بەرهەمی ناوخۆیی کوردستان بە ئاستێک بگەیەنن، کە بتوانین نەک تەنیا لەناوخۆی هەرێمی کوردستان سوودی لێ وەربگرین، بەڵکوو هەناردەی دەرەوەی هەرێمی کوردستانیش بکەین. بۆ یەکەم جار، بەرهەمی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان هەناردەی دەرەوە کراوە و پرۆسەکەش بەردەوامە. ئەمە جێگەی سەربەرزییە و جێگەی شانازییە.”

دڵخوازەكانتان