ماسک هێرش دەکاتە سەر ویکیپیدیا و بەدیلێکی نوێ ڕادەگەیەنێت
ئیلۆن ماسک، ملیاردێرە جیاوازهكهی ئهمریكا، به ڕاگهیاندنی “گرۆکیپیدیا” وهك جێگرهوهی ویكپیدیا ههمووانی توشی سهرسوڕمانكرد و بهلایهنگری سیاسی تۆمهتباری كرد.
ئیلۆن ماسک ڕایگەیاند” کە لە ڕێگەی کۆمپانیا زیرەکییه دەستکردەکەیەوە کە ناوی XAI ە، پەرە بە ڕکابەرێک دەدات بۆ ویکیپیدیا، به خستنەبازاڕی پلاتفۆرمێک بە ناوی Grokipedia.
ماسک ئاماژەی بەوەکردووە، خزمەتگوزارییە نوێیەکە “پێشکەوتنێکی گەورە” دەبێت بە بەراورد بە ئینسایکلۆپیدیای ئۆنلاین کە پشت بە زانیاری و دەستکاریکردنی خۆبەخشانە دەبەستێت.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ئەو ملیاردێرە ئەمریکییە كه خاوەنی پلاتفۆرمی ئێکس و دامەزرێنەری کۆمپانیای سپەیس ئێکس و تێسلا، هێرشی كرده سەر ویکیپیدیا و مشتومڕێکی بەرفراوانی بەدوای خۆیدا هێنا و بە لایەنگری ئایدیۆلۆژی تۆمەتبارکرد. ماسک لە تویتێکدا لە ئەکاونتی X ی خۆیدا نووسیویەتی “ئێمە گرۆکیپیدیا لە xAI دروست دەکەین. ئەمە پێشکەوتنێکی گەورە دەبێت بە بەراورد بە ویکیپیدیا“.
Wokipedia، نەک Wikipedia
ماسک تەنها پڕۆژە نوێیەکەی ڕانەگەیاندووە، بەڵکو داوای لە شوێنکەوتووانی کردووە واز لە بەخشینەکان بهێنن بۆ ویکیپیدیا، ڕێكخراوهكهشی بهوه تۆمهتباركرد كه لهلایهن “چالاکوانانی چەپی ڕادیكاڵ” بهڕێوهدهبرێت.
زیاتریش ڕۆیشت و پلاتفۆرمی بە “ۆکیپیدیا” وەسف کرد، کە ئاماژەیە بۆ “کلتووری بەئاگا” کە لە ڕووی سیاسییەوە بە لایەنگری دەزانێت.
لە تویتێکی دیکەدا نووسیویەتی: “واز لە بەخشین بە وۆکیپیدیا بێنن تاوەکو هێزی سەرنوسەری خۆیان هاوسەنگ دەکەنەوە“.