بەم نزیکانە بەشێكی دووسایدی گۆمەسپان – سماقوڵی دەكرێتەوە

بەم نزیکانە بەشێکی پڕۆژەی دووسایدی گۆمەسپان – سماقوڵی دەکرێتەوە،  کە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی بەیەكەوە دەبەستێتەوە.

پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی دووسایدی گۆمەسپان – سماقوڵی کە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی بەیەكەوە دەبەستێتەوە بە گووژمەی 210 ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەم پرۆژەیە لە چوارچێوەی گەشەپێدانی بەنداوی گۆمەسپان وەك پڕۆژەیەكی ستراتیژیی و گرنگی گەشتیاریی و پەرەپێدانی ئابووری لەسنووری پارێزگای هەولێر بە گووژمەی 210 ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت.

ڕوونیشی کردووەتەوە، كاركردن لە پڕۆژەكە بەردەوامە و بەشێكی كە درێژییەكەی 22 كیلۆمەترە و لە مەفرەقی گۆمەسپان دەست پێ‌ دەكات تەواوە بووە، بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو بكرێتەوە.

دڵخوازەكانتان