مەسرور بارزانی: بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتییانمان، ڕێبەری سەلامەتیمان ڕاگەیاند
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕێبەری سەلامەتی بەشێکە لە ستراتیژیی گشتیی حکوومەت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ژیانی هاووڵاتییان بەشێویەکی باشتر و پارێزراوتر.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نووسیویەتی:ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی ئەیلوولی 2025، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانمان بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتییانمان، ڕێبەری سەلامەتیمان ڕاگەیاند.
سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بەوەش داوە، ئەمە بەشێکە لە ستراتیژیی گشتیی حکوومەت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ژیانی هاووڵاتییان و خزمەتکردنیان بە شێوەیەکی باشتر و پارێزراوتر.
هەر ئەمڕۆ بە چاودێری و ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ ‘ڕێبەری سەلامەتی’ لە لایەن وەزارەتی ناوخۆوە ڕاگەیەنرا.
لە چوارچێوەی ڕێوڕەسمەکە، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان خەڵاتی ڕێزلێنانی پێشکەشی سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی باڵای ئامادەکردنی “ڕێبەری سەلامەتی” کرد کە زیاتر لە چوار ساڵ بوو، سەرقاڵی ئامادەکردنی ڕێبەرەکە بوون.