واژۆکردنی رێککەوتنی سێقۆڵی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان واژۆ كرا
هەواڵێکی گرنگ ههیه لەسەر ئاستی وزە و ئابووری عێراق و هەرێمی کوردستان گهشتونهته ڕێكهوتنی كۆتایی، کە تیایدا وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم، وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیاکانی نەوت، رێککەوتنێکی سێقۆڵییان لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت واژۆ کرد.
ئەم هەنگاوە چاوەڕوانکراوە وەک چارەسەرێک بۆ کێشەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە سەیر دەکرێت، کە لە ساڵی 2023 ەوە راگیرابوو.
بەپێی زانیارییەکان، رۆژی سێشەممە رێککەوتنەکە دەخرێتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران بۆ وەرگرتنی رەزامەندی کۆتایی. دوای پەسەندکردنی، چاوەڕوان دەکرێت هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێبکاتەوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە گفتوگۆکان ئاشکرای کردووە کە هەناردەکردنەوەی نەوت چەند رۆژێک دوای واژۆکردنی رێککەوتنەکە دەستپێدەکاتەوە.
راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، کە رۆژانە نزیکەی 400 هەزار بەرمیل بوو، کێشەی جددی بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروستکردبوو. ئێستا بە واژۆکردنی ئەم رێککەوتنە، چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و گەڕانەوەی سەقامگیری ئابووری بۆ هەرێمی کوردستان له ئارادایه