كێ گه‌نجی نیشتمانه؟
هیوا ئه‌حمه‌د
بەرسڤی تایتڵەكە دەمانخاتە بەردەم دابەشكردنی ڕەهاوە، بۆ گەنجی نیشتمانی و نا نیشتمانی. هەر كۆمەڵگە و ڕوانگەی تایبەت بەخۆی هەیە بۆ چەمكی گەنجی نیشتمان، ئەو پێوەرانەی گەنجی نیشتمانی پێ جیادیكرێتەوە لە نانیشتمانی ڕەهەندی قوڵ و ئاڵۆزی هەیە، فۆرمیكی زانستی كۆمه‌ڵناسی نییه بۆ جیاكردنه‌وه‌یان، لە كۆمەڵگەیەكەوە بۆ یەكیتر جیاوازه، چونكە ڕه‌هه‌نده مێژووی و بەها و كولتووری و سیاسی و فەرهەنگییه‌كان كۆمەڵگەكاندا جیاوازن. لای چینییەكان گەنجێک پابەندی بەها كۆمۆنیستییەكان بێت پێی دەوترێت گەنجی نیشتمانی. یه‌كێک له باوترین پێناسە بۆ گەنجی نیشتمان لای ئەمركییەكان ئەو كەسەیە لێهاتووه له به‌ڕێوه‌بردنی ئابووریدا.
تێگەیشتنێكی كۆیی نییە بۆ چه‌مكی گەنجی نیشتمان، بە پێی كۆنتێكست مه‌فهومی چه‌مكه‌كه لە گۆڕاندایە. به‌ڵام دەتوانرێت هه‌ندێک له خه‌سڵه‌ته‌كانی دیاری بكرێت، كه ڕەنگدانەوەی مێژوو و كولتوور و بیروباوەڕی نیشتمانی و به‌هاكانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه كه نازناوه‌كه‌ی پێده‌به‌خشێت، هەر تاكێكی نیشتمان پەروەر هه‌ڵگری ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌بێت، ده‌توانرێت نازناوی گەنجی نیشتمان پێببه‌خشرێت، به‌و پێش مه‌رجه‌ی ئه‌و تاكه ڕەفتارەكانی قوبوڵكراو بێت و لە خەمی نیشتمان و بەهاكانی كۆمەڵگە دابێت. جا ئەو كەسە لە پێگەی سیاسی بێت یان كارمەندێک یان نوسەرێک یان پیشەوەرێک …هتد بێت.
جگه له‌وه‌ی وابەستەبوون به ئەركە نیشتمانییەكانیش ڕوڵیان هەیە، لەوەی كۆمەڵگە پاشگری نیشتمانی بە گەنجێک ببەخشێت. بە مەرجێک وابەستەی ئەو كردارانەبێت كە گۆڕانكاری ئەرێنی كۆمەڵگەدا فەراهەمدەكەن و ئاستی هۆشیاری كۆمەڵایەتی بەرزده‌كه‌نه‌وه.
لە كۆمەڵگەی مۆدێرندا ئەركی گەنجی نیشتمانی بەشداری سیاسی و بەرزی رەوشتی كۆمەڵایەتی و چالاكییە كولتووریەكان و هەماهەنگبوون لە كارە خێرخوازییەكاندا. بەگشتی په‌ره‌دان بەو كارانەی دەبنە فاكتەری پێشخستنی كۆمەڵگە.
له ماوه‌ی ڕابردوودا له ماس میدیادا ڕه‌خنه زۆر له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌مكی گه‌نجی نیشتمان گیرا،
ژماره‌یه‌ك وتار و ڕیتۆر له باره‌وه بڵاوكرایه‌وه، كه ناوئاخن بوون لە ڕەخنەی سیاسی و كۆمەڵایەتی. له چێوەی قبوڵنەكردنی بە خشینی ئەو ناوه بەكەسایەتییەک و به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها نازناوه‌كه‌یان ڕه‌تده‌كرده‌وه.
له‌كاتێكدا ناوه‌رۆكی ڕه‌خنه‌كان به هیچ فۆرمیكی زانستی پاڵپشتی نه‌كراون، به‌شی زۆری ڕه‌خنه‌كان دژبه‌یه‌كییه‌كی تێدابوو، پێی وایه هیچ تاكێک مافی به‌خشینی ئه‌و خەسڵەتەی نییە، لە كاتێكدا ماف بەخۆی دەدات خه‌سڵه‌ته‌كه وه‌ربگرێته‌وه و بیبه‌خشێت به‌وی تر.
لە هیچ ناوه‌ندێكی زانستی و مه‌عریفیدا پێناسه‌یه‌كی جێگیرنییە بۆ گەنجی نیشتمان، نا ڕه‌وای لۆژیكی(لۆجیك فاڵسی)یه بە پاشخانی فكری و ئایدۆلۆژی كەسییەوە چەمكەكە لە قاڵب بدرێت.
پرسیاری جه‌وهه‌ری ئەوەیە بەچی میتۆدێكی ئه‌كادیمی بە كەسێک بوترێت گەنجی نیشتمانی نییه، كە پارێزگاری لە میراتی كولتووری نیشتمان و كار لەسەر فەرهەنگ و شوناسی نەتەوەكەی بكات؟
بێگومان هەر تاكێكی كورد شایانی هه‌ڵگرتنی نازناوی گه‌نجی نیشتمانه، كه ڕۆڵی زیندووی هەبێت لە گۆڕانكارییە ئەرێنییەكانی كۆمەڵگەداو توانا و كارامەی بە گەڕبخات بۆ بونیاتی ژێرخان و سه‌رخانی نیشتمان.