سەردانی مێژوویی مەسرور بارزانی بۆ زاخۆ: کردنەوەی پڕۆژە خزمەتگوزاری و پەروەردەییەکان و جەختکردنەوە لەسەر نیشتمانپەروەری و ژینگەپارێزی
لە شاری زاخۆ، سەرۆک وەزیران زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی لە قوتابخانەی (دم دم) لێ دا؛ دواتر نەخۆشخانەی منداڵان، یەکەم پێشانگەی نێودەوڵەتی و قۆناغی دووەمی کۆڕنیشی زاخۆی کردەوە.
سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان له قسهكانیدا له بارهی ساڵی نوێی خوێندنهوه وتی :” دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی 2025-2026 لە قوتابییان و مامۆستایان و هەموو خەڵكی كوردستان پیرۆز دەکەم. هیوادارم ساڵێكی پڕ دەستكەوت و خۆشی بێت بۆ هەموو قوتابییان و مامۆستایان.
دهشڵێت:” دەستخۆشییەكی زۆر لە دایكان و باوكان دەكەم بۆ پشتیوانییان لە ناردنی منداڵەكانیان بۆ قوتابخانە.
سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان دهڵێت :” باوەڕێكی پتەوم هەیە كە منداڵەکانمان دەبنە سەركردەی داهاتوو و وڵاتەکەمان بەرەو قۆناخێکی باشتر دەبەن و سوپاسێكی تایبەتی مامۆستایانی قەدرگران دەكەم، سەرەڕای ئاستەنگی و بێ مووچەیی، خوێندنیان نەوەستاند.
مامۆستاکانمان نموونەی خەڵكی دڵسۆز و نیشتمانپەروەرن هیوادارم لە ماوەیەكی نزیكدا، ئەم قەیرانانە بەرەو كۆتایی بچن
پشتیوان دەبین لەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران بەردەوام بن لە وەرگرتنی مافەكانی خۆیان وەك حكوومەتی هەرێمی كوردستان، قەرەبووی ئەو زەحمەتییەیان بۆ دەكەینەوە و خوێندن لە وڵاتی ئێمە زۆر پێویستە، بەڵام پەروەردەكردنی قوتابیان هێشتا پێویستترە دەستخۆشی لە جەنابی وەزیر و ستافی وەزارەت دەکەم کە ئاستی خوێندنیان بەرەو پێش بردووە بە ڕاستی دەستكەوتێكی مێژووییە كە داتای خوێندن ئێستا بە شێوەیەكی ئەلیكترۆنی بەردەستە، ئهمانه بهشێكی دیكه بوو له وتهكانی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان.
مهسروربارزانی له درێژهی وتارهكهیدا دهڵێت :” بەرنامەیەکی دیکەشمان هەیە بۆ باشتركردنی تێكەڵبوونی قوتابیان لەگەڵ سیستەمی خوێندن بە ڕێگەی ئەلیکترۆنی
له بارهی دروستكردنی قوتابخانهی نوێ سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان دهڵێت:”
لە ساڵانی ڕابردوودا، زیاتر لە 200 قوتابخانەی نوێمان دروستکردووە.
نزیكەی دوو هەزار قوتابخانەمان لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان نۆژەنكردووەتەوە وتیسی:” هەوڵی ئێمە بەردەوام دەبێت بۆ دروستكردنی قوتابخانەی زیاتر و هاوکاری زیاتری مامۆستا و قوتابیان. داوا دەکەم بابەتی نیشتمانپەروەری و ژینگەپارێزی ببێتە بەشێكی گرنگ لە سیستەمی پەروەردە
له بارهی پاراستنی ژینگهو تهندروستی سهرۆكی حكومهت دهڵێت:” پێویستە مامۆستایان، قوتابیان تێبگەیەنن كە بابەتی ژینگەپارێزی و نیشتمانپەروەری زۆر گرنگە. ئێمە خەون و ئومێدی زۆر گەورەمان هەیە بۆ ئەوەی وڵاتەکەمان بەرەو قۆناغی زۆر پێشکەوتووتر ببەین داوا دەکەم پەیوەندییەكی تەندروست و باش لە نێوان قوتابییان و مامۆستایان هەبێت، با ئەو پەیوەندییە لەسەر بنەمای خۆشەویستی و رێزگرتن بێت، نەك ترس و ناچاربوون، پێویستە هەموو قوتابیان ڕێز لە مامۆستایان و دایكان و باوكانی خۆیان بگرن، و ئەوانیش پشتیوانیان بن.
لەبارەی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆسهرۆكی حكومهت قسهی كردوو وتی :”
بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، پیرۆزبایی لە خەڵكی زاخۆ و کوردستان دەكەم لە چەند ساڵی ڕابردوودا پێشكەوتنێكی زۆر باش لە زاخۆدا هەبووە زاخۆ هەردەم پێشەنگ بووە لە نیشتمانپەروەری و خۆڕاگریدا ، ئەمڕۆ لە هەموو كوردستان و عێراق و ناوچەكە، وەك شارێكی پێشكەوتوو سەیری زاخۆ دەكەن و پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژی لە زاخۆ جێبەجێ کراون و چەندانی دیکەش لە جێىەجێکردندان.
دهشڵێت :” كۆڕنیشی زاخۆ بووەتە یەكێك لە جوانترین شوێنەکانی کوردستان وژینگەی زاخۆ لە شوێنەکانی دیکە پاکترە هیوادارین بەردەوام بن لە پاراستنی ژینگە خەڵکی زاخۆ شایەنی باشترین پڕۆژە و خزمەتگوزاریین.
لەبارەی نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ كه مڕۆ كرایهوه سهرۆكی حكومهت دهڵێت :”
خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ لە زاخۆین بۆ کردنەوەی چەند پڕۆژەیەکی گرنگ، لەوانەش ئەم نەخۆشخانەیەی منداڵان حکوومەت بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان بۆ هەموو هاووڵاتییان هیوادارم ئەم نەخۆشخانەیە ببێتە مایەی خزمەتێکی باش بۆ منداڵە ئازیزەکانمان، تا پێویستیان بە شوێنی دیکە نەبێت.
سهرۆكی حكومهت له كۆتایدا دهڵێت :” دەستخۆشی لە هەموو لایەک دەکەم و سوپاسی پزیشک و کارمەندان دەکەم بۆ هەوڵەکانیان، هیوادارم کوردستانمان ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو ئاوەدانی و خۆشیی زیاتر هەنگاو بنێت.
لەبارەی پێشانگەی نێودەوڵەتیی زاخۆ مهسروربارزانی وتی
دەستخۆشی لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و ڕێکخەرانی پێشانگەکە دەکەم.
هیوادارم ساڵی داهاتوو پێشانگەکە فراوانتر لێ بکرێت و کۆمپانیای زیاتر بەشدار ببن.