پارکی سەرهەڵدان: گەورەترین پڕۆژەی ژینگەیی دهۆک لە کەمتر لە دوو ساڵدا تەواو دەکرێت

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەم زووانە گەورەترین و جوانترین پارکی شاری دهۆک دەکاتەوە، کە ڕووبەرێکی فراوانی سەوزایی بە شارەکە دەبەخشێت و سیمایەکی نوێی پێ دەبەخشێت. ئەم پڕۆژە گەورەیە، کە بە “پارکی سەرهەڵدان” ناسراوە، لەسەر ڕووبەری 48 دۆنم (نزیکەی 115 هەزار مەتر دووجا) دروستکراوە و زیاتر لە 50 هەزار داری تێدا چێنراوە.

پڕۆژەیەک بە خێرایی و کوالێتی بەرز
سەرپەرشتیاری پڕۆژەی پارکی سەرهەڵدان، سەڵاح محەممەد، ڕاگەیاند، کە ماوەی دیاریکراو بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە دوو ساڵ بووە، بەڵام کۆمپانیا ناوخۆییەکانی جێبەجێکار تەنها لە ماوەی ساڵێک و دوو مانگدا سەدا سەدی کارەکانیان تەواو کردووە. ئەمەش نیشانەی پابەندبوون و لێهاتوویی کۆمپانیا ناوخۆییەکانە.

پارکی سەرهەڵدان: گەورەترین پڕۆژەی ژینگەیی دهۆک لە کەمتر لە دوو ساڵدا تەواو دەکرێت

دهۆک، هەرێمی کوردستانسەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەم زووانە گەورەترین و جوانترین پارکی شاری دهۆک دەکاتەوە، کە ڕووبەرێکی فراوانی سەوزایی بە شارەکە دەبەخشێت و سیمایەکی نوێی پێ دەبەخشێت. ئەم پڕۆژە گەورەیە، کە بە “پارکی سەرهەڵدان” ناسراوە، لەسەر ڕووبەری 48 دۆنم (نزیکەی 115 هەزار مەتر دووجا) دروستکراوە و زیاتر لە 50 هەزار داری تێدا چێنراوە.

پڕۆژەیەک بە خێرایی و کوالێتی بەرز
سەرپەرشتیاری پڕۆژەی پارکی سەرهەڵدان، سەڵاح محەممەد، بە پەیامنێری ئاڤا نیوز، ڕۆژهات لوقمان ڕاگەیاند، کە ماوەی دیاریکراو بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە دوو ساڵ بووە، بەڵام کۆمپانیا ناوخۆییەکانی جێبەجێکار تەنها لە ماوەی ساڵێک و دوو مانگدا سەدا سەدی کارەکانیان تەواو کردووە. ئەمەش نیشانەی پابەندبوون و لێهاتوویی کۆمپانیا ناوخۆییەکانە.

ڕێژه‌ی سەوزایی و ژینگەی شار
ئەم پارکە نوێیە کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر ژینگەی دهۆک دەبێت، چونکە ڕێژەی سەوزایی شارەکە لە 14%ـەوە بۆ 20% بەرز دەکاتەوە. ئیسماعیل مستەفا، بەرپرسی ڕاگەیاندنی شارەوانی دهۆک، پێشتر ڕاگەیاندبوو: “بە تەواوبوونی ئەم پارکە، دهۆک زیاتر سەوز دەبێت و ئەمەش کارگەرییەکی باشی لەسەر ژینگەی شارەکە دەبێت.”

ناوەندێکی نوێی گەشتیاری و کات بەسەربردن
پارکی سەرهەڵدان تەنها شوێنێکی سەوزایی نییە، بەڵکو ناوەندێکی گشتگیرە بۆ کات بەسەربردن و پشوودان. پارکەکە چەندین بەشی جیاوازی لەخۆگرتووە، لەوانە:

  • یاریی منداڵان
  • شوێنی دانیشتنی خێزانی
  • یاریگەی گەنجان
  • مزگەوت
  • خواردنگە
  • گۆڕەپانی ڕۆمانی بۆ نمایشی هونەری و شانۆیی
  • شوێنی وەرزش
  • نافوری جۆراوجۆر
    ڕێژەی 75%ـی پڕۆژەکەش پێکدێت لە چیمەن و دار.

تێچووی پڕۆژەکە و گرنگیی گەشتیاری
تێچووی دروستکردنی ئەم پارکە نزیکەی چوار ملیار و 183 ملیۆن دینار بووە. بەهۆی فراوانی و جوانکارییەکانیەوە، پارکی سەرهەڵدان پێشبینی دەکرێت ببێتە یەکێک لە گرنگترین شوێنە گەشتیارییەکانی دهۆک و دەڤەرەکە.

دڵخوازەكانتان