وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم : ئاماری پرۆژه‌كانی ڕێگه‌وبان ده‌خاته‌ڕوو

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کابینەی نۆیەم، ژمارەیەکی بەرچاو پڕۆژەی ڕێگاوبانی جێبەجێ کردووە، بەتایبەتی لە بواری نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی ڕێگاوبانەکان.

 گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەم ئامارانەی خستووەتەڕوو:

 – ڕێگاکانی دەرەوە (سەرەکی):

لە ڕێگاکانی دەرەوە، بە درێژایی 2681 کیلۆمەتر، ڕێگای نوێ دروستکراوە یان نۆژەنکراوەتەوە، قیڕتاو کراوە.

تێچووی گشتی ئەم پڕۆژانە گەیشتووەتە 1 تریلیۆن و 32 ملیار و 834 ملیۆن دینار.

 – ڕێگای گوندەکان:

 318 پڕۆژەی تایبەت بە ڕێگای گوندەکان ئەنجامدراون.

کۆی درێژی ئەم ڕێگایانە 317 کیلۆمەتر بووە.

ڕێگاوبانی ناو شارەکان:

لە ناوخۆی شارەکانی هەرێمی کوردستان، 2168 پڕۆژەی ڕێگاوبان جێبەجێ کراون.

گوژمەی تەرخانکراو بۆ ئەم پڕۆژانە زیاتر لە 2 تریلیۆن و 40 ملیار دینار بووە.

 – کردنەوەی پڕۆژەی نوێ:

ئەمڕۆ، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕێگایەکی دیکەی ستراتیژی و گرنگ دەکاتەوە، کە ڕێگەی دووسایدی شێخان – لالشە. ئەم ڕێگایە بە ماوەیەکی کورت و خێرا بە کوالێتی و ستانداردێکی جیهانی تەواو کراوە.

دڵخوازەكانتان