شاخەوان عەبدوڵڵا چارەسەرکردنی کێشەی قوتابیانی کەرکووکی راگەیاند

جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رای دەگەیەنێت، دوای چەند جارێك گفتوگۆ لە پێوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ بوەزیری خوێندنی باڵا رەزامەندی داو تەوجیهی وەزارەتی كرد بۆ جێ بەجێ كردنی ناوەرۆكی نوسراومان لەبارەی گواستنەوەی قوتابیان.

ئەمڕۆ سێشەممه‌ 16ـی ئەیلوول، شاخەوان عەبددوڵا جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رای گەیاند، دوای ئەوەی نوسراوێكمان بەژمارە 603 لە ئاراستەی وەزیری خوێندنی باڵا كرد بۆ گواستنەوەی قوتابیانی كەركووك ئەوانەی لە زانكۆكانی هەرێم دەوام دەكەن دوای چەند جارێك گفتوگۆ لەو بارەوە ئەمڕۆ لە پێوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵا رەزامەندی داو تەوجیهی وەزارەتی كرد بۆ جێ بەجێ كردنی ناوەرۆكی نوسراومان.

دەشڵێت، بەو بڕیارە تەواوی قوتابیان جگە لە قۆناغی یەك و كۆتایی دەگوازرێنەوە زانكۆی كەركووك و بەوەش قورسایی سەر خۆیان و خێزانەكانیان كەم دەبێتەوە.

ئاماژە بەوەش كرد، هەر دوای ئەو پێوەندییە لەگەل سەرۆكی زانكۆی كەركووك قسەم كرد بۆ ئەوەی تەوجیە بدات بە زانكۆكان بۆ جێ بەجێ كردنی ئەو بڕیارە.

دڵخوازەكانتان