نەتانیاهۆ: هەموو بەشەکانی میحوەری ئێرانمان یەک بە یەک لەناو برد

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە کاناڵی 13ی وڵاتەکەی ڕاگەیاند: “ئەو شەڕەی ئیسرائیل دەیکات تەنیا لەگەڵ حەماس نییە بەڵکوو لەگەڵ کۆی میحوەری ئێران لە شەڕداین و حەماس تەنیا بەشێکە لەو شەڕە”.

ڕۆژی دووشەممە 15ـی ئەیلوولی 2025، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کەناڵ 13ی وڵاتەکەی ڕایگەیاند: “ئێمە بەشەکانی ئەم میحوەرەمان یەک بە یەک لەناو برد. پێش هەمووان هێرشمان کردە سەر حەماس. ناچار بووین بچینە ناو رەفەح و کۆریدۆری فیلادلفیا کۆنترۆڵ بکەین، دواتر ڕوومان لە باکوور کرد و ئۆپەراسیۆنی پەیجەرمان ئەنجام دا و حیزبوڵڵامان لەناوبرد. دواتر پێشڕەویمان کرد و لە ئەنجامدا حکوومەتی بەشار ئەسەد لە سووریا ڕووخا. هەموو ئەم قۆناغانە بە کردەوە میحوەری ئێرانیان هەڵوەشاندەوە کە بۆ لەناوبردنی ئیسرائیل ئامادە کرابوو”.

نەتانیاهۆ لە وڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ئەو بۆ درێژکردنەوەی دەسەڵاتی سیاسیی خۆی شەڕەکەی درێژ کردووە گوتی ئەم گومانە بنەمایەکی ناڕاستی هەیە. سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بە شەری فەلووجە لە ساڵی 2004 بە ڕێبەریی ئەمریکا کرد و گوتی: “چەندەی خایاند تا لە فەلووجە سەر کەون؟ 9 مانگ. ماوەی 9 مانگ هەموو دنیا لەگەڵ سێ هەزار تیرۆریست لە شوێنێک کە زۆر کەمتر لە غەزە ئاڵۆزە، لە شەڕدا بوون”.

نەتانیاهۆ گوتیشی: ئێمە خێراتر لە هەموو سوپاکان لە دۆخێکی زۆر دژوارتردا شەڕ دەکەین. جیا لەمەش ئێمە کۆمەڵێک ئاڵنگاریمان لەبەر دەمە کە هیچ کەسێکی دیکە تووشی نەبووە. یەک لەوانیش پرسی بارمتەکانە”.

دڵخوازەكانتان