نه‌وتی كوردستان هه‌نارده‌ ده‌كرێته‌وه‌

بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند کە هەموو ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان تەواو کراوە.

عەلی نزار، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “لەلایەن ئێمە سەبارەت بە رێککەوتن و گرێبەستەکان هەموو شتێک تەواو کراوە و هەموو ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کراوە تا لە بەندەری جەیهانەوە رەوانە بکرێت و چاوەڕوانین نەوتمان پێ بگات.”

گوتیشی: “وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێکیان بۆ کۆتاییهێنان بەو پرسە خستووەتە گەڕ.”

ئاماژەشی بەوە دا: “ئەو بڕیارانەی لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەو بارەیەوە دەرچوون، وە شێوازی جێبەجێکردن روونن بۆ گەرەنتیکردنی مافی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت.”

دڵخوازەكانتان