عەممار حەکیم: ئەگەر ئێران لاواز بوو ئێمە ده‌دۆڕێین

عەممار حەکیم، سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی ڕایگه‌یاند، ناوچەکە هەستیار بووە بەرامبەر بە هه‌نگاوه‌كانی ئیسرائیل، هەروەها دەسەڵاتی ئێران “هێڵی پێشەوەیە” بۆ جیهانی ئیسلامی دژ بە ئیسرائیل و ئه‌گه‌ر لاوازبو، ئه‌وا “ئێمە ده‌دۆڕێین”.

عەممار حەکیم له‌میانی كۆبونه‌وه‌كانیدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران له‌ تارانه‌وه‌، ڕایگه‌یاند، “ئێران بە خێرایی لە شۆکی هێرشی ئیسرائیل ڕزگاری بووە و ئێستا ئەو قەوارەیە بە دوای وروژاندنی ئاژاوەگێڕییه‌وه‌ لە ئێراندا”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “ئێران هێڵی پێشەوەی جیهانی ئیسلامییە”  ئاماژەی بە “لێدانی گەورە كرد کە بەرگرییەکانی ئیسرائیل و سەرسوڕمانی بە هێزی موشەکی ئێرانی کەوت”، جەختی لەوە کردەوە کە “وڵاتانی ناوچەکە ئەمڕۆ هەست دەکەن ئەگەر ئێران لە خەباتی دژ بە ئیسرائیل لاواز بێت، ئەوا هەموو ناوچەکە دەدۆڕێت”.

لایخۆیەوە سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران ڕایگەیاند، “عێراق وڵاتێکی دۆست و خاوەن ئایینێکی هاوبەشە و لە ناوچەکەدا بەهێزە”، ناوبراو هاوکاری نێوان ئێران و عێراقی بە ستراتیژی وەسف کرد و جەختی لەوە کردەوە کە “لە هەلومەرجی دینامیکی ئەمڕۆدا دەبێت ئەو هاوکارییە زیاتر بەرجەستە بێت”.

دڵخوازەكانتان