ئەو دوو كەسەی كە لە ئاگرەكەی هەڵەبجە گیانیان سپارد وەك شەهید پەسند كران

رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەو دوو كەسەی وەك شەهید پەسند كرد كە لە ئاگرەكەی هەفتەی رابردووی هەڵەبجەدا گیانیان سپارد. نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجە بڵاوی كردەوە كە لە كۆبوونەوەی لەگەڵ ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، چەند داواكارییەكی گەیاندووە كە گرنگترینیان تایبەت بوون بە بەرزڕاگرتنی قوربانیدانی هەردوو شەهیدی ژینگە، “ئاری موختار و محەمەد شێخ حەیدەر” كە لە ئاگرەكەی ئەمدواییەدا گیانیان بەخشی. ئەو دەڵێ‌، داوامان كرد كە شەهیدی قارەمان ئاری موختار جەمال بە فەرمی وەك “شەهید” بناسرێت و مووچەیەكی شایستە بۆ ماڵباتە سەربەرزەكەی ببڕێتەوە. هەروەها پێشنیاز كرا ناوی، بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خورماڵ بگۆڕێت بۆ بنكەی پۆلیسی شەهیدی ژینگە محەمەد شێخ حەیدەر” وەك ڕێزێك بۆ یادی. باسی لەوە كردووە كە وەزیری ناوخۆ دەستبەجێ ڕەزامەندیی لەسەر سەرجەم داواكارییەكانمان پێشان دا و جارێكی تر پاڵپشتیی تەواوی خۆی بۆ پارێزگای هەڵەبجە دووپات كردەوە.

دڵخوازەكانتان