بەپەلە: ئەمریکا کشانەوەی کتوپڕی هێزەکانی لە دوو بنکەی ستراتیژیی عێراق ڕاگەیاند
بەغدا، عێراق – بەیانی ئەمڕۆ، یەکشەممە 24ـی ئابی 2025، هێزەکانی ئەمریکا دەستیان بە جووڵەیەکی سەربازیی چاوەڕواننەکراو کرد و پرۆسەی کشانەوەیان لە دوو بنکەی سەرەکیی “عەین ئەسەد” لە پارێزگای ئەنبار و “ڤیکتۆریا” لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، دەستپێکرد.
بەپێی زانیارییەکان کە لە سەرچاوەیەکی باڵای حکوومەتی عێراقەوە دەست كەوتووە بڕیاری کشانەوەکە ڕاستەوخۆ لە باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە دەرچووە و پرۆسەکە بەشێوەی قۆناغ بە قۆناغ جێبەجێ دەکرێت.
سەرچاوەکە ئاشکرای کرد کە لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانییەوە، یەکەم کاروانی هێزەکان بنکەکانیان جێهێشتووە و چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا هەردوو بنکەکە بە تەواوی چۆڵ بکرێن. بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد، کە نزیکەی 2,000 سەربازی ئەمریکی تێدا جێگیر بوو، بە یەکێک لە گەورەترین و ستراتیژیترین بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق دادەنرێت.
هەروەها، زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەشێک لەو هێزانەی کشاونەتەوە، بەرەو هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان گواستراونەتەوە.
ئەم هەنگاوە کتوپڕە، کە تا ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی لەلایەن پنتاگۆن یان فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریكاوە نەدراوە .